ئاب 21, 2020 15:42 Asia/Tehran
  • بەلژیک: ئەمریکا ناتوانێ میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران کارا کاتەوە

دەوڵەتی بەلژیک کە ڕۆڵی ڕێکخەری بڕیارنامەی ٢٢٣١ی لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا ھەیە، ڕایگەیاندووە: ئەمریکا بۆی نییە میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران کارا کاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نوێنەرایەتیی بەلژیک لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی لە پەیامێکدا لە پەڕەی فەرمیی توییتێرەکەی نووسی: لە ڕوانگەی بەلژیکەوە بابەتەکە بە تەواوی ڕوونە، ئەمریکا ناتوانێ مبکانیزمی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان لە ڕێگای بەرجامەوە کارا کاتەوە، چونکو لە مانگی مای ٢٠١٨ دا بەشداریی خۆی لە بەرجام دا کۆتایی پێ ھێناوە.

نوێنەرایەتیی بەلژیک لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕاشیگەیاندووە: دەبێ بەرجان بپارێزرێت و ئەمەش تاکە ڕێگایە بۆ دڵنیا بوون لە ئاشتیانە بوونی بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران.

«مایک پەمپێئۆ»وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بەکاتی نیۆیۆرک بە ڕادەست کردنی نامەیەک بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێرانی بە پێشێلکردنی بەرجام تۆمەتبار کردو بەفەرمی داوای گەڕانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی کرد.

 

سەرپەیڤ