وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتەکەی ئەورووپا: لە ھەنگاوە دژی بەرجامییەکەی ئەمریکا پشتگری ناکەین
وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئەورووپیی ئەندامی بەرجام وێڕای ڕەت دکردنەوەی ھەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ بەکارھێنانی میکانیزمی پەلەپیتکە، جەختیان کرد: لە وەھا ھەنگاوێک کە قەت لەگەڵ ھەوڵەکانیان بۆ پاراستنی بەرجام یەک ناگرێتەوە پشتگری ناکەن.
«ھایکۆ ماس» وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا، «ژان ئێڤ لۆدریان» وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و «دومینیک ڕاب» وەزیری دەرەوەی بریتانیا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ھاوبەش ڕایانگەیاند: ھەر سێ وڵاتەکە لەو باوەڕەدان کە دەبێ ئەو ڕەوت و میکانیزمانەی کە بناغەیەکی چەند لایەنەخوازانەیان ھەیە بپارێزن.
وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتە ئەورووپییەکە، وێڕای پێداگرتن لە سەر پارێزرانی دەستەڵات و وەجمەندیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، وتیشی:داوا لە تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەکەین کە خۆیان لە قەرەی ھیچ جۆرە ھەنگاوێک نەدەن کە تەنیا دەبێتە ھۆی قوڵ کردنەوەی ناکۆکییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشت و یان شوێنھاتی شێلگیرانەیان لێ دەکەوێتەوە.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: فەرەنسا، ئاڵمانیا و بریتانیا جەخت لەوە دەمەنەوە کە ئەمریکا دوابەدوای کشانەوەکەی ، بەشداریی لە بەرجامی کۆتایی پێ ھێناوەو ھەڵوێستی ئێمەش ڕاشکاوانە لەم بارەیەوە بە ئاگاداریی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشت گەیەندراوە.
فەرەنساو ئاڵمانیاو بریتانیا لە بەیاننامەکەیاندا ڕاشکاوانە وتووشیانە: بە پێچەوانەی گرفتە گرینگەکانی سەرچاوە گرتوو لە کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، پابەندی بەرجام دەبین و لەو باوەڕەش داین کە دەبێ پرسی دەرچوونی سیستیماتیکی ئێران لەچوارچێوەی بەڵێنە بەرجامییەکانی، لە ڕێگای وتووێژی نێوان بەشدارانی بەرجام و لەوانە لە ڕێگای لێژنەی ھاوبەش و کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی چارەسەریی ناکۆکییەکان، چارەسەر بکەین.
سێ وڵاتەکەی ئەورووپا لە بەیاننامەکەیاندا بە بێ ئاماژە کردن بە لێنەھاتوویی خۆیان لەمەڕ ڕاپەڕاندنی بەڵێنە بەرجامییەکانیان، جەختیان کرد: بە مەبەستی پاراستنی ڕێککەوتننامەکە، داوا لە ئێران دەکەین کە تەواوی ئەو ھەنگاوانەی کە بە پێچەوانەی بەڵێنە ناڤۆکییەکانیەتی بگەڕێنێتەوەو بە بێ وەستان ھەستێت بە ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەڵێنەکانیەوە.
ئەم سێ ئەندامەی بەرجام لە بەیاننامەکەیاندا لەمەڕ بەسەرچوونی ماوەی بەرتەسکییەکانی چەکەمەنیانەی ئێران لە٢٧ی ڕەزبەردا نیگەرانییان دەربڕیوەو ڕایانگەیاندووە: ئەم سێ وڵاتەی ئەورووپا سوورن لە سەر ئەمەی کە وەڵامی پێویست بۆ ئەم گرفتانە بدۆزنەوەو لە سەر ھاوکارییان لەگەڵ تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بن ھەتا ڕێگایەکی بەرەوپێش بدۆزنەوە کە ببێتە ھۆی پێکھاتنی کەشێکی دیپلۆماسیی زیاتر.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئاڵمانیاو بریتانیاو فەرەنسا وتووشیانە: ھەوڵەکانمان بە پێی پێویستیی داکۆکی کردن لە دەستەڵات و ڕێزمەندیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بە ئاراستەی چەسپێندرانی سەقام و ئاسایشت لە ناوچەکەدا دەڕوات.