ئاب 22, 2020 08:03 Asia/Tehran
  • سوزان ڕایس: ھانا بردن بۆ میکانیزمی پەلەپیتکە، ھەڕەشەیەکە بۆ مافی ڤیتۆ

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی لە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا ھەنگاوی واشێنگتۆن لەمەڕ ھانا بردن بۆ میکانیزمی پەلەپیتکەی بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران بە کارێکی« نائاوەزمەندانە» نرخاندو لە بارەی لاواز کردنی ماقی ڤیتۆی ئەمریکا لە ئەنحامی وەھا کردارێک وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«سوزان ڕایس» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی لە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا لە پەیامێکی توییتێری دا ھەڵوێستەکانی دەوڵەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکای لەمەڕ ھانا بردن بۆ میکانیزمی پەلەپیتکەی بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بایکۆتە نێونەتەوەییەکانی دژی ئێران کە سەرباری کشانەوەی دەوڵەتی ترەمپ لە بەرجام ھاتووەتە ئاراوە، دایە بەر ڕەخنە.

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆشکی سپی لە دەوڵەتی «باراک ئوباما» لە پەیامەکەی دا لەم بارەیەوە نووسیویەتی: «وەڕێ خستنی میکانیزمی پەلەپیتکە» کاتێک کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کشانەوەی یەک لایەنەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران پێشێلی کردووە، مافی ڤیتۆی ئەمریکا لاواز دەکات.

 

سەرپەیڤ