ئاب 22, 2020 08:24 Asia/Tehran
  • ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا: دەوڵەتی ترەمپ ئەمریکای لە ئاستی جیھانی دا شەرمەزار کرد

جێگری سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە کاراکردنی میکانیزمی پەلەپیتکە، دانی بەوەدا نا کە، ئەمریکا بەو کارە لە ئاستی جیھاندا شەرمەزار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «خواکیت کاسترۆ» جێگری سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی  ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە دوای ئەوەی کە «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ڕێکخراوەی نەتەوەکانی کردو داخوازیی خۆی بۆ کارا کردنی میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران ئاراستە کرد، ئەو ھەڵوێستەی ڕاگەیاند.

کاسترۆ ڕاشیگەیاند: حەوتەی ڕابردوو دەوڵەتی ترەمپ کاتێک کە نەیتوانی ھاوپەیمانان و دوژمنانی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی ئێران ڕەزامەند کات، ویلایەتە یەکرتووەکانی لە ئاستی جیھاندا شەرمەزار کرد.

ئەم نوێنەرەی ئەمریکا وتیشی: لە ئێستادا پەمپێئۆ ھەوڵ دەدات بە پشت بەستن بە میکانیزمی پەلەپیتکە  وابنوێنێ کە دەوڵەت قەت لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران نەکشاوەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە میکانیزمی پەلەپیتکە  ئامێرێکی بنەماییە کە بەس لە بەردەستی لایەنەکانی ڕێککەوتنەکەدایە.

جێگری سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوەی  ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە کە، لە درێژ ماوەدا ھەوڵی یەک لایەنە بۆ گەڕاندنەوەی خێرای بایکۆتەکان نەک ھەر باوەڕی ھاوپەیمانانی بە سەرکردایەتیی ئەمریکا ، بەڵکو ڕەوایەتیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش سست دەکات.

 

سەرپەیڤ