ئاب 22, 2020 08:56 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی لێژنەی ھاوبەشی بەرجام لە یەکەمی سپتامبەردا

یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی ھەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی دواتری لێژنەی ھاوبەشی بەرجام یەکەمی سپتامبەر لە ڤییەنا بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم دانیشتنە بە سەرۆکایەتیی «ھێلگا شمید» یاریدەری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاو نوێنەرانی وڵاتانی فەرەنساو ئاڵمانیاو بریتانیاو چین و ڕووسیا بەڕێوە دەچێت.

ئا بەمجۆرە کۆبوونەوەکە لە ئاستی یاریدەرانی وەزیرو بەڕێوەبەرانی سیاسیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران و تاقمی چوار کۆ یەک پێک دێت.

کۆبوونەوەکە لەو ڕووەوە گرینگە کە «مایک پەمپێئۆ»وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بە ڕادەست کردنی نامەیەک بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێرانی بە پێشێلکردنی بەرجام تۆمەتبار کردو بەفەرمی داوای گەڕانەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێرانی کرد. ئینجا ترۆئیکای ئەورووپی داگری وڵاتانی فەرەنساو ئاڵمانیاو بریتانیا بۆ نەیارەتی لەگەڵ ئەم ھەنگاوەی ئەمریکا، نامەیەکیان ڕادەستی سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت کرد.

سەرپەیڤ