ئاب 24, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • درکێندرانی ھاوکاریی سەرکردەی کودەتای «مالی» لەگەڵ سوپای ئەمریکا

سەرکردەی کودەتاکەی ئەم دواییەی وڵلاتی ئەفریقیی «مالی»، ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ھێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئەفریقا ھاوکاریی ھەبووە.

ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی سوپای «مالی» و ئەمریکا ڕایگەیاند: «ئاسیمی گویتا» سەرکردەی کودەتا لە وڵاتی «مالی» ساڵانێکی زۆر لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکیی سەقامگرتووی ڕۆژئاوای ئەفریقیا ھاوکاریی کردووە.

ئەم کاربەدەستانەئ ھەروەھا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە، «گویتا» بەشێوەیەکی بەردەوام لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکی پەیوەندیی ھەبووەو لە مەشقە سەربازییەکانی ئەمریکادا بەشداریی ھەبووە.

ناوبراو جیا لەمەشق پێکرانی لە لایەن ئەمریکییەکانەوە،بەھۆی ئاڵمانییەکان و فەرەنسییەکانی سەقامگرتووی ڕۆژئاوای ئەفریقاش ھێدێک مەشقی پێ کراوە.

مای ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی ئوت کودەتایەکی سەربازیی بەخۆیەوە بینی.

سەرپەیڤ