ئاب 25, 2020 22:02 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ھاوبەشی ئێران و ڕووسیاو تورکیا لەمەڕ ئیدانەکردنی ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا

نوێنەرانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا ، ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریاو ھەروەھا گێبەستی نەوتیی کۆمپانیایەکی ئەمریکی لەگەڵ کوردانی سووریایان ئیدانەکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی  وەزارەتی دەرەوە، نوێنەرانی  ئێران و ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی سێ شەممە دوای کۆتایی ھاتنی دانیشتنەکەی ژێنێڤ لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا ھێرشە بەردەوامەکانی دیسرائیل بۆ سەر سووریایان کە پێشێلکەری بنەماکانی یاسای نێونەتەوەیین، وەک پێشێلکردنی سەروەریی ئەم وڵاتە و دراوسێکانی و ھەروەھا ھەڕەشەیەکی دژی سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە لێک دایەوە.

ئێران و ڕووسیاو تورکیا داھاتە نەوتییەکانی سووریایان بە ھی جەماوەری ئەم وڵاتە زانی و دەست گرتنی نایاسایی بە سەر سەرچاوە نەوتییەکانی سووریایان لە لایەن کۆمپانییە ئەمریکییەکانەوە ئیدانە کرد.

ھەر سێ وڵاتەکە بە ڕاشکتوی ڕایانگەیاند، خەباتی دژی ھەموو شێوازێکی تیرۆریزم و بەرنگار بوونەوەی ھەڵوێستی جیایی خوازانە دەبێ بەردەوام بکرێت.

ئێران و ڕووسیاو تورکیا ھەروەھا لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکارییەکان بە مەبەستی لەنێوبردنی یەکجاریی تاقمە تیرۆریستەکان لەوانە داعش و نوسرەو ئەلقاعیدە جەختیان کرد.

کۆبوونەوەی سێ قۆیی نوێنەرانی  ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە پەراوێزی سێھەمین خولی وتووێژە سێ قۆڵییەکانی دەوڵەت، نەیاران و کۆمەڵگای مەدەنیی سووریا سەبارەت بە ئامادە کردنی یاسای بنەرەتیی تازەی ئەم وڵاتە لە ژێنێڤ بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ