ڕۆژنامەنووسێکی بریتانی ڕایگەیاند: جیھان با پەند لە بەرخۆدانی ئێران لە ھەمبەر ئەمریکا وەربگرێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i385985-ڕۆژنامەنووسێکی_بریتانی_ڕایگەیاند_جیھان_با_پەند_لە_بەرخۆدانی_ئێران_لە_ھەمبەر_ئەمریکا_وەربگرێت
سەرنووسەری بڵاوکراوەی «پۆلیتیکس فرێست»ی بریتانی وێڕای ئاماژە کردن بۆ چوار دەیە خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەزر ئیستیکباری جیھانی ڕایگەیاند: جەماوەری جیھان دەبێ لەگەلی گەورەی ئێران کە سەلماندیان دەکرێ شکست بە ئەمریکاش بھێندرێت و سەربەخۆو ئازاد بژیت، فێری وانە ببن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2020 01:56 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەنووسێکی بریتانی ڕایگەیاند: جیھان با پەند لە بەرخۆدانی ئێران لە ھەمبەر ئەمریکا وەربگرێت

سەرنووسەری بڵاوکراوەی «پۆلیتیکس فرێست»ی بریتانی وێڕای ئاماژە کردن بۆ چوار دەیە خۆڕاگریی ئێران لە بەرامبەزر ئیستیکباری جیھانی ڕایگەیاند: جەماوەری جیھان دەبێ لەگەلی گەورەی ئێران کە سەلماندیان دەکرێ شکست بە ئەمریکاش بھێندرێت و سەربەخۆو ئازاد بژیت، فێری وانە ببن.

«مارکوس پاپادوپولوس» ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتیشی: ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ھەر کاتێکی تر ھێزمەندەو گەلی ئێران بۆ دژایەتی کردنی ئەمریکا ھاوبیروڕاو یەکگرتوو، ئابووریی ئێران ھێزمەندو سوپای ئەم وڵاتەش گەلێک بەدەستەڵاتە.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران و ئێرانییەکان بۆ گەلێک لە جەواوەری ئازادیخوازو سەربەخۆویستی جیھان سەرمەشقن، وتیشی: ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتانەی کە ھێندەش لەگەڵ ئێراندا مەودایان نییە، بە توندی خۆیانیان بەستووەتەوە بە ئەمریکاوە، دیارە ئەو وڵاتانە دەبێ لە گەلی ئێرانەوە فێر ببن.

«مارکوس پاپادوپولوس» سەرنووسەری بڵاوکراوەی «پۆلیتیکس فرێست»ی بریتانی ھاوکات ستایشی پەرپێ دانی پەیوەندیی ستراتژیانەی ئێران لەگەڵ ھێزە ناوچەییەکانی لە ئاراستەی چەسپێندرانی ئاشتی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا کردو لە ڕووی ژیۆستراتژییەوە بە گرینگی زانی.