ئه‌یلوول 09, 2020 12:00 Asia/Tehran
  • ٢٠٠ کەس لە زانایانی ئیسلامی، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ تەلەبیبیان حەرام کرد

زیاتر لە دووسەد کەس لە زانایان و مامۆستایانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە فەتوای حەرام بوونی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونییان دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دەرچوونی ئەم کۆمەڵە فەتوایە لە لایەن «یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان»ەوە کە نووسینگەکەی لە دەوحەی قەتەرە، واژۆی ئەو مامۆستا ئایینیانەی لە سەرە کە بەشداری کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە بوون کە لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوەو بە ناوی « پەیام و ڕاگەیاندنی زانایانی موسڵمان» بەڕێوە چوو.

یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمانان لە فەتواکەی دا ڕایگەیاندووە: ئەوەی وا لە نێوان ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل دا ڕووی داوە، سازان بە واتای ڕاستەقینەو دامەزرانی ئاگربڕ نییە، بەڵکو پاشەکشەیە لە پیرۆزترین خاک و پڕبەرەکەت ترین سەرزەوینەکان.

بە پێی ئەم فەتوایە، ئاوا ڕێککەوتنگەلێک دان نان بە ڕەوایەتیی دوژنتی داگیرکەر، بە فەرمی ناسینی ئەم دوژمنەو قەڵاچۆو ھەڵوەدا کردن و دڕندەکارییەکانی دیکەی ئیسرائیلە کە لە ڕووی شەرعی، یاسایی و مرۆڤییەوە حەرامە.

لەم فەتوایەدا ھاتووە: ئەم ھەنگاوە بە واتای ھێزمەند کردنی دوژمنی زایونی بۆ داگیرکردنی تەواوی خاکی فەلەستینە.

سەرپەیڤ