ئه‌یلوول 11, 2020 07:52 Asia/Tehran
  • فەرەنسا: ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران بێ بایەخە

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا شەوی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێرانی بە بێ بایەخ زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لە بەیاننامەکەی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر بێ بایەخ بوونی ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی سەر ئێران، خوازیاری لەبەرگیرانی ھەڵوێستێکی ھاوبەشی ئەورووپا لەمەڕ پاراستنی بەرجام بوو.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەکەی خۆی دا ئاماژەی کردە کۆبوونەوەی ھاوبەشی «ژان ئیڤ لۆدریان» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمانیاو بریتانیاو ڕایگەیاند: وەزیرانی دەرەوەی ترۆئیکای ئەورووپب لەو کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە ھەنگاوەکانی دواتری ئەورووپا لەمەڕ بەرجام ڕاوێژیان کرد.

وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمانیاو بریتانیاو فەرەنسا ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش دا کەلە لەندەن بەرپاکراو بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس تیای دا بەشدار بوو، ھەوڵی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتە نێونەتەوەییەکان دژی ئێرانیان ڕەت کردەوە.

سەرپەیڤ