ئه‌یلوول 24, 2020 09:11 Asia/Tehran
  • زەریف: ڕووسیاوچین ڕۆڵێکی ڕابەرانەیان لە ھەمبەر یاساشکاندنەکانی ئەمریکادا ھەیە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ھەربەدەم گەییشتنی بە مۆسکۆ جەختی کرد: ڕووسیاو چین ڕۆڵێکی ڕابەرانە لە ھەمبەر یاساشکاندنەکانی ئەمریکادا دەگێڕن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی پێنج شەممە ھەربەدەم گەییشتنی بە مۆسکۆ لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران سەبارەت بەم گەشتەی وتی: لە بارەی بەرجامەوە دەوڵەتی ڕووسیاو نوێنەرایەتییەکەی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان و وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە باشترین ھەڵوێستیان لە تەنیشتی چین دا لە ئەنجومەنی ئاسایشت لە قۆناغە دژوارەکاندا بە تایبەت لە ماوەی چەند مانگی ئەم دواییە لەبەر گرتووەو ڕۆڵێکی ڕابەرانەو گرینگیان لە بەرامبەر یاساشکاندنەکانی ئەمریکادا ھەبووە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران بە دەربڕینیئەمەی کع ناوچەکە بەرەوڕووی گرفتی بەبڕشتانەیە، وتیشی: باسی سووریا ھێشتاش ھەر وەک گرفتێک پێویستی بە ھاوکاریی نێوان ئێران و ڕووسیایە.

زەریف بە سەرنجدانی دەست پێ بوونی دانوستانەکانی نێوان تاقمی تالیبان و دەوڵەتی کابۆل ، ئاوڕێکی لە پرسی ئەفغانستانیش دایەوەو وتی: بە سەرنجدانی چەتون بوونی ھەڵوێستی تالیبان و ھەڵوێستی زۆر زیانبەخشی ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا، پرسی ئەفغانستانیش ھەر لەو بابەتانەیە کە پێویستی بە ھاواھەنگییە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ ڕاوێژی سیاسی لە نێوان ئێران و ڕووسیا لە بواری جۆربە جۆر و لێکدانەوەی پرسەکانی بەرجام ، دوو قۆڵی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی ، شەوی پێنج شەممە گەییشتە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا.

سەرپەیڤ