تێکھەڵچوونی لاگران و بەرھەڵستکارانی تڕەمپ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا
تشرینی دووهم 01, 2020 17:35 Asia/Tehran
پۆلیسی کالیفۆرنیا ، باسی تێکھەڵچوونی لاگرانی سەرۆکی ئەمریکا و تاقمێک لە بەرھەڵستکارانی ئەوان لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەکات .
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، کۆبوونەوەی لاگرانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بوڕلی ھیڵزی ویلایەتی کالیفۆرنیا روووبەڕووی ناڕەزایەتیی چالاکانی بزووتنەوەی ( گیانی رەشپێستان گرنگە) بووەوە .
بە دوای تێکھەڵچوونی نێوان لاگرانی تڕەمپ و نەیارانی ئەوان ، ئیدارەی پۆلیسی شاری بۆل ھیڵز ھەر جۆرە کۆبوونەوەیەکی بە نایاسایی راگەیاند .
شارە جیاجیاکانی ئەمریکا لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی شایەدی خۆپێشاندانی دژبەرانی تڕەمپە .
دۆناڵد تڕەمپ لە زۆربەی راپرسیەکان دا ، لە جۆ بایدن خەنیمی دیموکراتی خۆی لە پاشترە .