سەرکەوتنی بایدێن لە یەکەم ھەنگاوی ژماردنی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا
پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە یەکەم قۆناغی ژماردنی دەنگەکان سەرکەوت
بە پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە گوندی«دیکسڤیل ناچ»ی سەر بە ویلایەتی «نیۆھەمپشایەر» دەستی پێکردو لەم خولەش دا خەڵک ھەر لە یەکەم ساتەکانی سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی چوونە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و تەواوی دەنگە ژمێردراوەکانیش ھەتا ئێستا بە قازانجی «جۆ بایدێن»ی پاڵێوراوی دیموکراەکان بووە.
ئەم گوندە کە لە نزیکی سنووری کەنەدا ھەڵگەوتووە لە ساڵی ١٩٦٠ەوە بە شێوەیەکی نەریتی بووە بە یەکەم بنکەی دەنگدان لە ئەمریکادا. لەم گوندە کەم حەشیمەتەدا کە تەنیا ١٢ کەسی تیادا دەژی، پێنج کەس دەنگیان داوە کە ھەر پێنج دەنگەکەش بۆ بایدێنە.
لە ھەڵبژاردنەکەی ٢٠١٦دا لەم گوندە تەنیا دوو کەس دەنگیان بە ترەمپ داو چوارکەسیش دەنگیان بە ھیلاری کڵینتۆنی پاڵێوراوی دیموکراتەکان دا.
ھەتا ئێستاد سەد ملوێن دەنگدەر دەنگی پێشوەختەی خۆیانیان لە ڕێگای پۆستەوە ڕژاندووەتە سندوقەکانی دەنگوەرگرتنەوە.
سەرکەوتنی بایدێن لە یەکەم قۆناغی ژماردنی دەنگەکاندا لە کاتێکدایە کە تازەترین ڕاوە رگرتنەکان ھەروا دەربڕی لەپێشەوە بوونی لە چاو دۆناڵد ترەمپی کۆماریخوازە لەم ململانێیەی ھەڵبژاردنەکاندا.