تشرینی دووه‌م 04, 2020 00:30 Asia/Tehran
  • ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ ئەمریکاو دڵەخورپەی «ھەریس» لە ھەگەری تێکچڕژانی شەقام

«کامالا ھەریس» یاریدەری «جۆ بایدێن»ی پاڵێوراوی دیموکراتەکان لە پەنجاونۆھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە بارەی ھەگەری بشێوی دروست بوون لە شەقامەکانی ئەمریکا دوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان وشداریی داوەو ڕایگەیاندووە: لە سەروەریی دیموکراسی و گوێزرانەوەی ئاشتیانەی دەستەڵات بەرەڤانی دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە «سی ئێن ئێن»، «ھەریس» ڕۆژی سێ شەممە و ھاوکات لەگەڵ بەرپا کرانی ھەڵبژاردن، لە فڕگەی «دیترۆیت» لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتیشی: بڕواتان بە جەماوەری ئەمریکا ھەبێت، من بە تەواوی لەو باوەڕەدام کە ئێمە دەنگ بە ھەر کعس بدەین لە سەروەریی دیموکراسی و گوێزرانەوەی ئاشتیانەی دەستەڵات بەرەڤانی دەکەین.

ناوبراو لە وەڵامی ئەم پرسیارەی کە پەیامت بۆ ئەوانەی وا لەوانەیە ئەمشەو ئاژاوە بنێنەوە چییە؟ وتی: ھێندێک ھێڵ و سنووری دیاری کراو ھەن کە ئیدی گرینگ نییە دەنگ بە کێ بدەی، خەڵک ئەو ھێڵ و سنوورانە نابەزێنن.

ڕاپۆرتەکان دەربڕی ئەوەن کە لە کاتێکدا کە ھێشتا چەند کاژێرێک ھەتا کۆتایی ھاتنی ھەڵبژاردنی فەرمی لە ئەمریکادا ماوە، بەڕێوەبەرانی زۆرێک لە بانک و مۆڵ و فرۆشگەکان تزسی بشێویی دوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنیان لێ نیشتووەو ھەر لە ئێستاوە خەریکی تەگبیرکردنن بۆ پاراستنی فرۆشگەو بانکەکانی ئەم وڵاتە

سەرپەیڤ