تشرینی دووه‌م 04, 2020 01:53 Asia/Tehran
  • پلوسی: بایدێن دەبێتە سەرۆک کۆماری ئەمریکا

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند،دڵنیایە کە «بایدێن» لە ژانویەدا سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە فاینەنشاڵ تایمزەوە، «نانسی پلوسی» دڵنیایی دا کە «جۆبایدێن» پاڵێوراوی دیموکراتەکان لە بەرواری ٢٠ی ژانویە وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا دیاری دەکرێت.

«پلوسی» داوای لە لایەنگرانی پارتەکەی کرد کە پشوودرێژ بن ھەتا تەواوی دەگەکان دەژمێردرێن.

ناوبراو ڕوو لە لایەنگرانی پاڵێوراوی دیموکراتەکان وتیشی: بڕواتان بە خۆتان ھەبێت، لە سەرەخۆو بە تاێەت بن، چونکو ئێمە ئامادەین، بەڵام ھەتا کاتێک کە ھەمووان لە سەرتاسەری وڵات دەرفەتی دەنگدانیان بۆ نەڕەخساوە، ئاھەنگ مەگێڕن، ئێمە نامانەوێ ڕێگر بین لە بەردەم پرۆسەی دەنگداندا، چونکو خەڵک لەوانەیە پێیان وابێت کە ھەڵبژاردن کۆتایی پێ ھاتووە.

«پلوسی» شەوی ڕابردووش بە ڕادیۆ نیشتیمانیی ئەمریکای وت: ئەگەر ناکۆکییەک لە بارەی دەرەنجامی ھەڵبژاردن بێتە ئاراوە، کۆنگرێس ئامادەی خۆتێگەیاندن و بڕیاردانە لە بارەی دەرەنجامی یەکجارییەوە.

جەختیشی کرد: ئێمە لە یاساو لەپێشینەبوونی ڕۆڵی کۆنگرێس و ھەروەھا  ئەنجومەنی نوێنەران تێ دەگەین بە تایبەت کاتێک کە باسی ژماردنی دەنگەکان لە ئارادایە.

ئەگەر بێتو ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا سەرکەوتوویەکی ڕوونی نەبێت، ئەوسا ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆک کۆماری دواتر دیاری دەکات. لەم بارەیەشەوە «پلوسی» وتی: ئێمە ئامادەین ، چونکو شایەتی نابەرپرس بوونی سەرۆک کۆمارو ڕێزنەگرتنی لە یاسای بنەڕەتی و دیموکراسی و ڕێک و پێکیی ھەڵبژاردنەکەین، ھەر لە بەر ئەمە خۆمانمان بۆی ئامادە کردووە.

ماڵپەڕی «ئاکسیۆس» ڕۆژی یەکشەممە وای بڵاو کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەنیازە ئەگەر بێتوو دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەربڕی لەپێشەوە بوونی بێت، ھەر لە شەوی ھەڵبژاردنەکەدا خۆی وەکوو براوەی ھەڵبژاردن بناسێنێ.

 

سەرپەیڤ