تشرینی دووه‌م 04, 2020 13:28 Asia/Tehran
  • سێبەری دڕدۆنگی لە سەر ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکاو بانگەشەی سەرکەوتنی ترەمپ

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێکدا لە دوایین لێدوانی خۆی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنی ڕاگەیاندووە کە ھێشتا ژماردنی دەنگەکان بە تایبەت لە سێ ویلایەتی گرینگ کۆتایی پێ نەھاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممە (چوارەمی نوامبەر)ی ئیرنا، «دۆناڵد ترەمپ» یەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دوا لێدوانی دا، خۆی وەکو سەرکەوتووی ھەڵبژاردن ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە داوا لە دادگەی باڵا دەکات کە ژماردنی دەنگەکان ڕابگیردرێت.

ئەم وتانە دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن و دیاریکرانی سەرکەوتنی یەکجاری بەرەوڕووی دڕدۆنگی و ئاڵۆزیی زیاتر دەکاتەوە.

ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی زووتر لەکاتی ترەمپ لە ھەل و مەرجێکدایە کە ھێشتا ژماردنی تێکڕای دەنگەکان بە تایبەت دەرەنجامی ھەڵبژاردنی سێ ویلایەتی «ھیسکانسێن» و«میشیگان» و «پێسیلڤانیا» ڕوون نەبووەتەوەو بە پێی ھەڵسەنگاندنەکان ترەمپ بۆ سەرکەوتنی یەکجاری لە ھەڵبژاردندا دەبێ لانیکەم دەنگی دوو ویلایەت لەم سێ ویلایەتە بەدەست بێنێ.

سەرپەیڤ