نەیارانی ترەمپ لە «پۆرتلەند» ئاڵای ئەمریکایان سووتاند
لە ڕەوتی بشێوییەکانی دوای ھەڵبژاردن لە ئەمریکا، نەیارانی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئێستای ئەم وڵاتە لە شاری «پۆرتلەند»ی سەربە ویلایەتی «ئۆرگان» ئاڵای ئەمریکایان سووتاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، شاری «پۆرتلەند» لە ویلایەتی «ئۆرگان» ڕۆژی چوارشەممە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی نەیارانی «دۆناڵد ترەمپ» بوو.
نەیارانی «ترەمپ» وێڕای خۆپیشاندان لە بەردەم دادەڤانیی ئەم شارەدا، ئاڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانیان ئاگر تێ بەردا.
ھەر لەم کاتەدا پۆلیسی شاری «لۆس ئاجلێس» لە ویلایەتی «کەڵیفۆڕنیا»ش باسی گیرانی ٤٠ کەسی کردووە لە ناوەندی ئەم شارەدا لە جەنگەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا.
کەناڵی «ڕاشاتودەی»یش ڕایگەیاند: کۆمەڵێک لە لایەنگرانی «دۆناڵد ترەمپ» لە نزیکی کۆشکی سپی بەگژ نەیاڕانی ترەمپ دا چوونەتەوە. بە پێی ڕاگەیاندنی «ڕاشاتودەی» ئەم تێکھەڵچوونە سەری لە چەقۆکێشانیش دەرچووەو وەک باسی دەکرێت لەم تێکھەڵچوونەدا چوار کەس بریندار بوونە.
خۆپیشاندانی دژی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناوبراو کاژێرێک پێشتر لە کۆشکی سپی دا لە پرێس کۆنفرانسێکی پێک ھێناو تیایدا وێڕای ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردندا، سەبارەت بە ھەگەری ساختەکاری لە ھەڵبژاردندا وشداری داو ھەڕەشەشی کرد کە بۆ بەرتگاربوونەوەی گزی و ساختەکاری سەردانی دیوانی باڵای ئەمریکا دەکات.