تشرینی دووه‌م 05, 2020 04:48 Asia/Tehran
  • بایدێن : دڵنیام  لە سەرکەوتنم

«جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا،شەوی پێنج شەممە ڕایگەیاند: لە سەرکەوتنی خۆم لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا دڵنیام.

«جۆ بایدێن» لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە ویلایەتی «دیلاویر»ی ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ئاراستەی سەرکەوتن دایەو ئەو ویلایەتانەی ژماردنی دەنگەکانیان ماوەتەوە ٢٧٠ دەنگی ئلێکتراڵی بۆ مسۆگەر دەکەن.

«بایدێن» بەڵێنی دا کە دەبێتە سەرۆک کۆماری تەواوی ئەمریکاو بۆ ھەموو ئەمریکییەکان تێ دەکۆشێت.

دڵنیایی دەربڕینی «بایدێن» لە سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا لە کاتێکدایە کە «ترەمپ» چەند کاژێرێک بەرلەوە لە کۆشکی سپی پرێس کۆنفرانسێکی پێک ھێناو تیای دا وێڕای ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکان دا، لە بارەی ھەگەری گزی و ساختەکاری لە ھەڵبزاردنەکەدا وشداریی داو ھەڕەشەی کرد کە بۆ بەرنگار بوونەوەی گزی و ساختەکاری سەردانی دیوانی باڵای ئەمریکا دەکات.

سەرپەیڤ