تشرینی دووه‌م 05, 2020 06:23 Asia/Tehran
  • دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی «نێڤادا» کەوتە ڕۆژی ھەینی

بە سەرنجدانی ململانێی شان بە شانی پاڵێوراوەکانی دیموکراتەکان و کۆماریخوازان، کاربەدەستانی ویلیەتی «نێڤادا» سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە ڕایانگەیاند کە دەرەنجامی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لەم ویلایەتە ھەتا ڕۆژی دوایی دەخایەنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی «سی ئێن ئێن» پێنج شەممە ڕایگەیاند: کاربەدەستانی ھەڵبژارڕدنی «نێڤادا» دەڵێن: چاوەڕوانی ئەوە دەکەن کە دوایین دەرەنجامی ھەڵبژاردن لەم ویلایەتە کە خاوەنی ٦ دەنگی ئلێکتراڵە ڕۆژی پێنج شەممە بە کاتی خۆجێیی بڵاو بێتەوە.

«جنیفێر ڕاسێڵ» بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ویلایەتی «نێڤادا» لەم بارەیەوە بە «سی ئێن ئێن»ی وتووە: دەرەنجامی یەکجاریی ھەڵبژاردنی ئەم ویلایەتە نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕادەگەیەندرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئاسۆشێتێد پرێس»، ململانێی ھەڵبژاردن لە ویلایەتی «نێڤادا» گەلێک نزیکە و کاربەدەستانی ھەڵبژاردن ھەتا ئێستا لە سەدا ٧٥ی دەنگەکانیان ژماردووەو «بایدێن» تا ئێستا توانیویەتی ٥٨٨ ھەزارو ٢٥٢ دەنگ ھاوتەریب لەگەڵ لەسەدا ٤٩ پۆیینت ٣ ی دەنگەکان بە خۆی تەرخان بدات.

«دۆناڵد ترەمپ»یش بە دواکەوتن لە «بایدێن» ھەتا ئێستا ٥٨٠ ھەزارو ٦٠٥ دەنگ ھاوتەریب لەگەڵ لەسەدا ٤٨ پۆیینت ٧ی دەنگەکانی بەدەست ھێناوە.

سەرپەیڤ