تشرینی دووه‌م 06, 2020 20:38 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەنگاوە بێ ئاکامەکانی ترەمپ بۆ گۆڕینی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی ھەنگاوە بێ ئاکامەکانی بۆ گۆڕینی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکان ھانای بۆ دادگە برد.

سەرباری بێ ئەنجام بوونی سکاڵاکانی پێشووی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ژماردنەوەی دەنگەکان لە ھێندێک لە ویلایەتەکان، تیمەکانی مافەوانیی ناوبراو لە ئێستادا ھەمیسان باسی ژماردنەوەی دەنگەکانی ویلایەتی «نێڤادا» دەکەن.

بنکەی ململانێی ھەڵبژاردنی ترەمپ لە ویلایەتی «نێڤادا»ش سکاڵای فەرمیانەی ئاراستەی دادگە کردووە. لە ھێندێک لە ویلایەتەکاندا دەنگی «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات لە سەرەوەیەو لایەنگرانی «ترەمپ»یش داوای دەکەن ژماردنی دەنگەکان ڕابگیردرێت.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەن کاریکاتێری ژمارەی ئەمڕۆی خۆی تایبەت داوە بە ھەڵبژاردەکانی ئەمریکا. لە کاریکاتێزەکەی ئەم ڕۆژنامەیەدا «دۆناڵد ترەمپ» پیشان دراوە کە سندوقی دەنگەکانی بە قفل کراوی لە سەر سەری داناوەو بە ھەڵەداوان بەرەو دادگەی دەبات.

 

سەرپەیڤ