تشرینی دووه‌م 07, 2020 07:41 Asia/Tehran
  • پلۆسی : بایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکایە

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا وتی جۆبایدن وەکوو سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی خەڵکی ئەم وڵاتە، بەم زووانە سەرکەوتنی خۆی ڕادەگەیەنێت.

 

نانسی پلۆسی سەرۆکی دێموکراتی ئەنجومەنی نوینەرانی ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە ئاماژەدان بە پێشەنگ بوونی " جۆ بایدن" بەربژاری دێموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ی ئەم وڵاتە و زیاتر لە ٧٠ ملیۆن دەنگی دراو بە بایدن ، ڕایگەیاند ئەودەستی ڕاگەیشتووە  بە ژماری دەنگە مێژووییەکان .

بە پێی قسەی پلۆسی ، بایدن هەمووخەڵک یەکگرتوو ولەدەوری یەک کۆدەکاتەوە .

قسەکانی پلۆسی لە حاڵێکدا هاتووەتە ئاراوە کە هێشتا ڕەوتی ژماردنی دەنگەکان لە ویلایەتە چارەنوس سازەکانی ئەمریکا بەردەوامە ودۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕۆژی پێنجشەممە بەکاتی خۆجێی جارێکی دیکە ئیدعای گزیکاری ودزینی دەنگ لە هەڵبژاردن وڕودانی گەندەڵی بەربڵاوی لە هەڵبژاردنەکان کرد .

دێموکراتەکان وزۆرێک لە سەرکردەکانی پارتی کۆمارێخواز، ناڕەزایەتی ترامپ یان بە بێبنەما وبنەڕەت زانی.

سەرپەیڤ