تشرینی دووه‌م 11, 2020 13:13 Asia/Tehran
  • جەختی ڕێبەری کەمینەی سێنای ئەمریکا لە بارەی سەرکەوتنی «جۆ بایدێن» لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە

ڕێبەری کەمینەی دیموکرات لە سێنای ئەمریکا بە پێچەوانەی بانگەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەو کۆماریخوازان، جەختی کرد لە سەر سەرکەوتنی پاڵێوراوەکەی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵدەریی «سی ئێن ئێن»، «چاک شومەر» ڕێبەری کەمینەی دیموکراتەکانی سێنای ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: دیموکراتەکان لە گرینگترین ھەڵبژاردندا سەرکەوتن.

«شومەر» ھەروەھا لە کۆماریخوازانی سێنا کە سەرباری نەسەلمێندرانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردندا پشتگری لە بانگەشەکانی گاڵتەجارانەی «ترەمپ» دەکەن، ڕەخنەی گرت.

وتەکانی «شومەر» لە کاتێکدایە کە «میچ مەک کانێل» ڕێبەری زۆرینەی سێنا داکۆکیی لە بانگەشەکانی ترەمپ کردووە لە بارەی ڕوودانی ساختەکاری لە ھەڵبژاردن.

بە قسەی ڕۆژنامەی «واشێنگتۆن پۆست» دەوڵەتی ترەمپ فەرمانی بە ڕێکخراوەکانی فیدراڵ داوە ھەتا ھیچ چەشنە ھاوکارییەکی تیمەکەی «بایدێن» نەکەن.

سەرپەیڤ