تشرینی دووه‌م 13, 2020 14:20 Asia/Tehran
  • عیمران خان: پێڕەوکرانی بەرجام لە لایەن ئەمریکاوە بە قازانجی ھەمووانە

سەرۆک وەزیرانی پاکستان وێڕای ئامۆژگاری کردنی سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا لە بارەی پابەند بوونی وڵاتەکەی بە بەڵێنەنێونەتەوەییەکان وتی: پێڕەوکرانی بەرجام لە لایەن واشێنگتۆنەوە بە قازانجی ئاشتی و سەقامی ناوچەکەو جیھان و ھەروەھا پاکستانیشە.

«عیمران خان» لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی پاکستانیی «جی ئێن ئێن» لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، ئەفغانستان، پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس، پیلانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی، ڕەوشای ئەمریکاو ھەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی داھاتووی دەوڵەتی تازەی واشێنگتۆن دوای ڕاگەیەندرانی سەرکەوتنی «بایدێن» قسەی کرد.

ناوبراو وتی: گەڕانەوەی «جۆ بایدێن» بۆ بەرجام بە قازانجی ھەمووان لەوانە پاکستانە، چونکو ئەم ڕەوشتە یارمەتیمان دەدات کە ھاوکاریی دوولایەنەی بازرگانیمان لەگەڵ ئێراندا ھەبێت.

«عیمران حان» لە بارەی ھەرای دوای ھەڵبزاردنەکەی ئەمریکاو پەلەقاژەی ترەمپ بۆ مانەوەی لە دەستەڵات دا سەرباری دۆڕاندنی بەمەودایەکی زۆر لە ھەمبەر «بایدێن»دا وتی: کۆمەڵگای ئەمریکا دابەشکراوەو دەبێ بزانین سیاسەتڤانان چلۆن بەم کێشەیە ڕادەگەن.

«عیمران خان» سیاسەتەکانی ترەمپ لە بەرامبەر کێشەکانی ڕۆژھەڵاتی ناڤین، ھەڵس و کەوت لەگەڵ ئیسرائیل و ئێرانی بە ھەرا سازکەر زانی و وتیشی: ئەمریکییەکان لە ئێستادا دەبێ چاکسازی لە سیاسەتەکانی واوەسنووریی خۆیاندا بکەن.

سەرپەیڤ