تشرینی دووه‌م 13, 2020 21:31 Asia/Tehran
  • وتەبێژی کۆشکی سپی: لایەنگرانی ترەمپ خۆپیشاندان لە واشێنگتۆندا بەڕێوە دەبەن

وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: لایەنگرانی سەرۆک کۆماری ئێستا ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانێکی گەورە لە واشێنگتۆمدا بەڕێوە دەبەن.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی ھێڵ، «کیلی مەک ئینانی» وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە خۆپیشاندانێکی گەورە لە لایەن لایەنگرانی «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە بەڕێوە دەچێت.

گردبوونەوەی لایەنگرتنی ترەمپ بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، وەک ڕێپێوانی ملوێنیی « ئەمریکا ھەمیسان چاک دەکەینەوە» ناودێری کراوەو وا باس دەکرێت کە لە ناوەڕاستی شاری واشێنگتۆنەوە ھەتا دیوانی باڵای ئەمریکا ئەنجام دەگرێت.

سەرۆکی شارە وانی واشێنگتۆن سەبارەت بەم گردبوونەوەیە وتوویەتی: لە بەرامبەر ئەم ھەنگاوەدا بە تەواوی لە سەرھەست و ئامادەیە.

سەرباری بۆچوونی میدیاکانی ئەمریکی لەمەڕ سەرکەوتنی بایدێن لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، کەچی لە بەر نەیارەتیی ترەمپ لەمەڕ قەبووڵ کردنی شکست ھێنانی و پێداگرتنی لە سەر سکاڵا دەربڕینی لای سەرچاوە مافەوانییەکان لە بەر خۆی وتەنی« ساختەکاریی بەربڵاو لە ھەڵبژاردن دا» فەرمانگەی خزمەتگوزاریی گشتیی ئەم وڵاتە ھێشتا سەرکەوتنی بایدێنی بە فەرمی نەناسیوە.

سەرپەیڤ