تشرینی دووه‌م 20, 2020 22:21 Asia/Tehran
  • پشتڕاست کرانەوەی شکست ھێنانی ترەمپ لە ویلایەتی «جۆرجیا»

وەزیری نێوخۆی ویلایەتی «جۆرجیا» شکست ھێنانی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکای لە ژماردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەم ویلایەتە پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ھێڵ، « براد ڕاقستێنبێرگ» وەزیری نێوخۆی ویلایەتی «جۆرجیا» ڕۆژی ھەینی وتی: دوای ژماردنەوەی دەنگەکان لەم ویلایەتە بۆمان دەرکەوت کە «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆمار نەبووە بە سەرکەوتووی دەنگەکانی ئلێکتراڵ.

وەزیری نێوخۆی ویلایەتی «جۆرجیا» وتیشی: ڕێژەو ژمارەکان درۆ ناکەن.

ژماردنەوەی نزیکەی ٥ ملوێن دەنگی ویلایەتی جۆرجیا ئەوەی دەرخست کە «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات ١٢٢٨٤ دەنگی لە ترەمپ زیاترە.

دەرەنجامی ژماردنی بەرایی دەنگەکان لە جۆرجیا دەربڕی ١٤٠٠٠ دەنگی زیاتر بە قازانجی «بایدێن»بوو.

ژماردنەوەی بە دەستی دەنگەکان توانیویەتی ھێندێک مەودای نێوان بایدێن و ترەمپ لە جۆرجیا کەم کاتەوە، بەڵام ھیچ گۆڕانێکی لە سەرکەوتنی پاڵێوراوەکەی دیموکراتەکان بەدی نەھێناوە.

سەرپەیڤ