تشرینی دووه‌م 24, 2020 11:34 Asia/Tehran
  • «بایدێن» بەفەرمی ئەندامە سەرەکییەکانی دەوڵەتە شیمانەییەکەی ناساند

«جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات کە بە پێی ھەڵسەنگاندنی میدیاکان بەرەوەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکایە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ئەندامە سەرەکییەکانی دەوڵەتی داھاتووی ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بە پێی ڕاگەیاندنی بایدێن،« ئانتۆنی بلینکێن» بە فەرمی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی لە ئەستۆ دەبێت.

«جان کەری» وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی «ئوباما» لە دەوڵەتی «بایدێن»دا دەبێتە نوێنەری دەوڵەت لە پرسی کەش و ھەوادا.

«جەک سۆلیڤان»یش لە دەوڵەتی «بایدێن»دا پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی بە ئەستۆ دەبێت.

«لیندا توماس گرینفیڵد» لە لایەن «بایدێن»ەوە وەک نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ناسێندراوە.

«ئێلخاندرۆ مایۆرکاس»یش لە دەوڵەتی شیمانەیی «بایدێن»دا پۆستی وەزیری ئاسایشتی نێوخۆیی ئەمریکای لە ئەستۆ دەبێت و «ئاڤریا ھاینس»یش دەبێتە بەڕێوەبەری ھەواڵگریی نیشتیمانی.

پاڵێوراوەکەی پارتی دیموکرات لە کاتێکدا ئەندامانی سەرەکیی کابینەکەی دەناسێنێ کە «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری نیشتەجێی کۆشکی سپی ھەروا خۆی لە قەرەی شکست ھێنانی لە ھەڵبژاردنەکەی ڕۆژی سێھەمی نوامبەر نادات. 

سەرپەیڤ