12 کوژراو بە ھۆی دوو پەلاماری تیرۆریستیی لە سۆمالی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389633-12_کوژراو_بە_ھۆی_دوو_پەلاماری_تیرۆریستیی_لە_سۆمالی
کاربەدەستانی ئاسایشیی سۆمالی ، باسی کوژرانی 12 کەس دەکەن بە ھۆی دو پەلاماری تیرۆریستیی جیاجیا لەم وڵاتەدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2020 05:45 Asia/Tehran
  • 12 کوژراو بە ھۆی دوو پەلاماری تیرۆریستیی لە سۆمالی

کاربەدەستانی ئاسایشیی سۆمالی ، باسی کوژرانی 12 کەس دەکەن بە ھۆی دو پەلاماری تیرۆریستیی جیاجیا لەم وڵاتەدا .

بە پێی راپورتی ئاناتولی ، کاربەدەستانی ئاسایشیی سۆمالی راپۆریاندا  رۆژی چوارشەممە تەقینەوەی مینێک لە رێگایەکی سەر بە مۆگادیشۆی پێتەختی سومالی بووە ھۆی کوژرانی لانیکەم 5 پۆلیسی ئەم وڵاتە و برینداربوونی دوو کەسی دیکە . 

 تا ئێستا ھیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەی نەگرتووەتە ئەستۆ ، بەڵام زۆر جاران تاقمی تیرۆریستیی شەباب ئەم جۆرە پەلامارانە لە سۆمالی ئەنجام ئەدات . 

شەباب تاقمێکی تیرۆریستە کە سەرەتاکانی ساڵی 2004 لە سۆمالی سەریھەڵدا و لە باری فکریەوە لە ئەلقاعیدە نزیکە .