کانونی یه‌که‌م 02, 2020 00:22 Asia/Tehran
  • پشتڕاست کرانەوەی سەرکەوتنی بایدێن لە ویلایەتی «ڤیسکانسێن»

فەرمانداری ویلایەتی «ڤیسکانسێن» سەرکەوتنی «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکراتی ئەمریکا لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی سێھەمی نوامبەری ئەم وڵاتەی پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «تۆنی ئێڤێرس» فەرمانداری ویلایەتی «ڤیسکانسێن» دەرەنجامی یەکجاریی ژماردنەوەی دەنگەکانی لەم ویلایەتەدا ڕاگەیاندو سەرکەوتنی «جۆ بایدێن»ی پشتڕاست کردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بنکەی ھەڵبژاردنی «دۆناڵد ترەمپ» بە ئاراستە کردنی سکاڵایەک بە دادگەی باڵای ویلایەتی «ڤیسکانسێن»، داوای بەتاڵ کرانەوەی زیاتر لە ٢٢١ ھەزار پسولەی دەنگدامی کردووە لەم ویلایەتەدا.

سەرباری نەیارەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەگەڵ دەرەنجامی ھە ڵبژاردن و بانگەشەی ساختەکاریی «جۆ بایدێن» ڕەوتی گواستنەوەی دەستەڵات لە کۆشکی سپی دەستی پێ کراوە.

سەرپەیڤ