ئیدانەکرانی تیرۆری شەھید فەخری زادە لە لایەن کۆریای باشوورییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389921-ئیدانەکرانی_تیرۆری_شەھید_فەخری_زادە_لە_لایەن_کۆریای_باشوورییەوە
وتەبێژی کاروباری دەرەوەی کۆریای باشووری تیرۆری زانای ھەڵکەوتەی بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێرانی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 02, 2020 19:41 Asia/Tehran
  • ئیدانەکرانی تیرۆری شەھید فەخری زادە لە لایەن کۆریای باشوورییەوە

وتەبێژی کاروباری دەرەوەی کۆریای باشووری تیرۆری زانای ھەڵکەوتەی بواری ناڤۆکی و بەرەڤانیی ئێرانی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی یونھاپ، «چوی یونگ سام» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشووری ڕۆژی چوارشەممە تیرۆری شەھید «موحسین فەخری زادە» زانای ئێرانی لە بوارەکانی بەرەڤانی و ناڤۆکیی ئیدانە کرد.

یونگ سام وتیشی:«سئول جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەھا ھەنگاوگەلێکی توندوتیژ بە قازانجی سەقام و ئاشتیی لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا نییە.

ئەم دیپلۆماتە کۆریاییە وتیشی: بە سەرنجدانی نەبوونی دڵنیایی لە بارەی ڕەوشتی ڕۆژھەڵاتی ناڤینەوە، دەوڵەتی کۆریای باشووری نەیاری ھەرچەشنە ھەنگاوێکە کە ئاڵۆزییەکان پەرە پێ بدات و شوێن لە سەر سەقامی ناوچەکە دابنێت.