کانونی یه‌که‌م 02, 2020 23:34 Asia/Tehran
  • بایدێن ھەمیسان باسی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی بەرجامی کرد

سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا جارێکی تر لە سەر گۆڕدرانی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی و گەڕانەوە بۆ بەرجام جەختی کردو ھاوکات بە کارێکی دژواریشی زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جۆ بایدێن»، سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا لە وتووێژێکدا کە «تۆماس فریدمان» ڕۆژنامەنووسی بڵاوکراوەی نیۆیۆرک تایمز لەگەڵی دا ئەنجامی دا، سەبارەت بە وتارێک کە ١٣ی سپتامبەر لە ماڵپەڕی «سی ئێن ئێن» لە پەیوەندی لەگەڵ گەڕانەوە بۆ بەرجام نووسی بووی قسەی کرد.

«بایدێن» لەو وتارەدا بانگەشەی ئەوەی کرد بوو کە ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنە بەرجامییەکانی، ئەمریکا جارێکی تر بەم ڕێککەوتنەوە پەیوەست دەبێت و بایکۆتەکانی دژی ئێران ھەڵدەوەشێتێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام ڕایگەیاندووە، ئەگەر بێتو ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ بەرجام و بەڵێنەکانی ھاوپەیوەند بە بەرجام لە لایەن ئەندامانی دیکەی ئەم ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەوە جێبەجێ بکرێت، ئەوسا ئەو ھەنگاوانەی کە لە ئاراستەی کەم کرانەوەی بەڵێنمەندیە بەرجامییەکان لە لایەن تارانەوە ھەڵگیراون ، دەستبەجێ قەرەبوو دەکرێنەوە.

سەرپەیڤ