گیان سپاردنی یەکەم ژەنراڵی ئافرەت لە ئەفغانستاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389979-گیان_سپاردنی_یەکەم_ژەنراڵی_ئافرەت_لە_ئەفغانستاندا
«سوھەیلا سددیق» یەکەم ژەنراڵی ئافرەت لە ئەفغانستاندا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 04, 2020 11:52 Asia/Tehran
  • گیان سپاردنی یەکەم ژەنراڵی ئافرەت لە ئەفغانستاندا

«سوھەیلا سددیق» یەکەم ژەنراڵی ئافرەت لە ئەفغانستاندا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی «تولوع نیوز»، «سوھەیلا سددیق» یەکەم ژەنراڵی ئافرەت و لە پزیشکانی ناوداری ئەفغانستان کە نزیکەی چل ساڵ لە تەمەنی خۆی لە نەخۆشخانەی «سەردار موحەممەد داوود»ی کابۆلی پێتەختی ئەم وڵاتە دابووە سەر، سەرەنجام سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ھەینی  بە ھۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

«سوھەیلا سددیق»ی ٧٢ ساڵان لە ساڵی ٢٠٠١ەوە ھەتا ساڵی ٢٠٠٤ ی زایینی وەزیری تەندروستیی ئەفغانستان بوو.