کانونی یه‌که‌م 05, 2020 07:53 Asia/Tehran
  • بنکەی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی ترامپ خوازیاری بەتاڵ کرانەوەی ئاکامی هەڵبژاردنەکان لە جۆرجیا بوو

بنکەی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی " دۆناڵد ترامپ" ڕۆژی هەینی لە داواکاریەکدا خوازیاری بەتاڵ کرانەوەی ئاکام وئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ویلایەتی جۆرجیا بوو.

بنکەی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی ترامپ ئیدعای کرد دەیان هەزار دەنگی نایاسایی لە ئیالەتی جورجیا دزراوە.

ڕێی ئیسمێت لە ڕاوێژکارانی بنکەی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی ترامپ ڕایگەیاند : داواکاریەک کە ڕۆژی هەینی دراوەبە دەستەوە بەشێوەی ڕوون وشەفاف هەبوونی دەیان  هەزار دەنگی نایاسایی بەڵگەمەند کردووە .

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێی نوامبەر بەڕێوە چوو .

مەزندەکاریی  میدیاکان باس لەوەدەکات، جۆ بایدن بەربژاری پارتی دێموکرات بە بەدەس هێنانی ٣٠٦ دەنگی ئێلێکتراڵ لەم هەڵبژاردنانەدا سەرکەوتووە.

بەڵام ترامپ هەتا ئێستاکە شکست لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری سێهەمی نوامبەری قەبوڵ نەکردووە وهەروا مەسەلەی گزێکاری لە هەڵبژاردنەکان دێنێتە ئاراوە.

سەرپەیڤ