کانونی یه‌که‌م 05, 2020 23:46 Asia/Tehran
  • میدیا هیندییەکان: تورکیا میلیشیای سووریایی دەنێرێتە کشمیر

میدیا هیندییەکان دەڵێن تورکیا میلیشیای سووریایی ناردۆتە ناوچەی کشمیر لەو وڵاتە.

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناردنی میلیشیا سوورییەکان لە لایەن تورکیاوە بۆ لیبیا و قەرەباغ کە هەرای زۆری بەدوای خۆیدا هێنا ئێستا میدیا هیندییەکان ئیدعایان کردووە تورکیا میلیشیای سووریی ناردۆتە ناوچەی کشمیر.

هەر لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی ئیندیا تودەی ئیدعای کردووە ئەردغان لە بەرامبەر 2 هەزار دۆلار مووچەدا میلیشیای سووریی ناردۆتە کشمیر.

هەر لە هەواڵەکەدا باسی ئەوەش کراوە کە ئەبوو عەمشا فەرماندەی لیوای سولەیمان شا لە دەستەی سەربازیی سوپای ئازادی سووریا سەربە سوپای تورکیا ئەندامەکانی لیواکە لە عەفرینەوە گواستۆتەوە بەرەو کشمیر. هەروەها چەند میلیشیایێکش لە جرابلۆس و ئەعزاز و ئیدلیبەوە گوازراونەتەوە بۆ کشمیر.

سەرپەیڤ