کانونی یه‌که‌م 13, 2020 22:21 Asia/Tehran
  • 31 کوژراو بە ھۆی تەقە و شەڕەتفەنگ لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا

ناوەندی تۆمارکردنی ئاماری توندی و تیژیە چەکداریەکان لە ئەمریکا ، باسی کوژرانی 31 کەسی کرد لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژ لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە .

ناوەندی تۆمارکردنی ئاماری توندی و تیژیە چەکداریەکان لە ئەمریکا رۆژی یەکشەممە راپۆریدا ، لە 24 کاژێری رابردوودا 87 حاڵەتی تەقەکردن لە ویلایەتە جیایاکانی ئەم وڵاتە روویداوە کە بە ھۆیەوە 31 کەس کوژراون و 70 کەسیش بریندار بوونە . 

بە پێی ئەم راپۆرە ، زۆربەی تەقە و دەسڕێژەکان لە ویلایەتەکانی میسوری ، لوئیزیانا ، پێنسیلیڤانیا و جۆرجیا روویداوە . 

لە ساڵدا ھەزاران کەس بە ھۆی تەقەکردن بە چەکی گەرم لە ناوچە جیاجیاکانی ئەمریکا دەکوژرێن یان بریندار دەکرێن . 

سەرپەیڤ