کانونی یه‌که‌م 27, 2020 11:34 Asia/Tehran
  • لە ویلایەتی ئالینۆی ئەمریکا بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە سێ کەس کوژران

لە ناو هۆڵێکی یاریی بۆڵینگدا لە ویلایەتی ئاڵینۆی ئەمریکا، کەسێک تەقەی هەڕەمەکیی کرد بەناو خەڵکدا و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و سیانی دیکەش برینداربوون.

ئاژانسی ئەسۆ شەیتد پرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی کانونی یەکەم لە زاری دان ئۆوشی، فەرماندەی پۆلیس لە شاری ڕۆکفۆردەوە ڕایگەیاند، ” دوای تەقەکردنەکەی هۆڵی دۆن کارتەر لانیس بۆ یاریی بۆڵینگ، کەسێک کە پەیوەندی بە هێرشەکەوە هەبووە دەستگیرکراوە”.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس، هیچ زانیارییەکی دیکەی لە بارەی چۆنیەتی ڕوداوەکە و ناسنامە و زانیارییەکانی ئەو کەسەی دەستگیرکراوە نەخستەڕوو.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی 25ی کانونی یەکەم، تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری ناشڤیڵ لە ویلایەتی تێنیسی لە ئەمریکا ڕوویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون، پۆلیسی ئەو شارەش ڕایگەیاند، “تەقینەوەکە ڕێکەوت نەبووە و پێدەچێت لەڕێگەی بۆمبەوە ئەنجامدرابێت.”

سەرپەیڤ