کانونی دوھەم 07, 2021 01:45 Asia/Tehran
  • بایدێن: توندڕەوەکان سەریان ھەڵداوە

«جۆ بایدێن» لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: توندڕەوەکان سەریان ھەڵداوەو ئەمە ڕاستییەکانی کۆمەڵگای ئەمریکا نییە.

«جۆ بایدێن» ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە یەکەم لێدوانی تەلەفزیۆنیی خۆی دا لەپاش سەرھەڵدانی لایەنگرانی «ترەمپ» و دەست گرتنیان بە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا کە خەریکی ژماردنی دەنگەکانی ئلێکتراڵ و ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی بوون، پێی داگرت: ئەمڕۆ لەو پەڕی دەردوکەسەردا ئەوەمان وەبیر دێنێتەوە کە دیموکراسیی ئەمریکا چەند سستەکە و بۆ ڕاگرتنی پێویست بە کەسانێکی نیازپاک و کۆمەڵێک ڕێبەری بوێر دەکات بۆ ڕاوەستان و خۆڕاگرتن.

لە ئەنجامی ھێرشی دەگمەنی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر بینای کۆنگرێس و پەک کەوتنی ڕەوتی ژماردنی دەنگەکانی ئلێکتراڵ کالیج لە لایەن نوێنەرانەوە، بایدێن سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا لە وتاردانەکەی دا جەختی لەوە کردەوە کە، پشتڕاست کردنەوەی دەنگەکانی ئلێکتراڵ بڕیار وابوو ڕێ و ڕەسمێکی پیرۆز بێت و دیموکراسیی ئەمریکا پشتڕاست کاتەوە، کەچی ڕووداوەکەی ئەمڕۆ ئەو ڕاستییە تاڵەی سەلماند کە دیموکراسی سستەکە.

بە قسەی بایدێن بۆ پاراستنی دیموکراسی پێویست بە ڕێبەرانێک ڕدەکات کە نیازپاک بن و بوێریی ئەوەیان ھەبێت کە ڕابن و بەدووی دەستەڵات و بەرژەوەندییەکانی خۆویستانەی خۆیانەوە نەبن.

سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئەمریکا وتیشی: نومایشە ئابڕوبەرانەکەی ئەمڕۆ ئەوەی وەبیری تەواوی دیموکراتەکان و کۆماریخوازان ھێنایەوە کە ئێمە دەبێ پێکەوە بین.

سەرپەیڤ