کانونی دوھەم 14, 2021 03:21 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ کۆشکی سپیی بەجێ ھێڵا

کەناڵی «سی ئێن ئێن» دەمەوبەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە وای بڵاو کردەوە کە، «ھوپ ھیکس» لە ڕاوێژکارانی باڵاو جێی متمانەی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کۆشکی سپیی بەجێ ھێڵاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوە ئاگادارەکان بەم کەناڵەیان ڕاگەیاندووە کە، سێ شەممە دوایین ڕۆژی چالاکی نواندنی «ھیکس» لە کۆشکی سپی دا بوو.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، «ھیکس» ھاوڕای بانگەشەکانی «ترەمپ» لەمەڕ ساختەکاری لە ھەڵبژردنی مانگی نۆڤەمبەردا نەبوو ، ھەر بۆیە داوای لێکرد بوو کە واز لە ململانێی مافەوانی لە بارەی ھەڵبژاردنەوە بھێنێت.

«ھیکس» لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییەش ھێندە ھاتوچۆی بۆ کۆشکی سپیی نەدەکرد و ئیدی قسەی لای ترەمپ ڕەواجی نەما بوو.

دوابەدوای ھێرشی حەوتەی ڕابردووی لایەنگرانی «ترەمپ» بۆ سەر کۆنگرێس، کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ڕەوڵەتەکەی لێی دوور کەوتنەوەو وازیان لە پۆستەکانیان ھێنا.

سەرپەیڤ