ویلایەتەکانی ئەمریکا لە ترس و دڵەڕاوکەی خۆپێشاندانی چەکداری لە رۆژانی کۆتایی ترامپ
بە دوای وشداری دانی ئێف بی ئای لە بارەی ئەگەری روودانی خۆپێشاندانی چەکداری لە ناوەندەکانی ھەموو ویلایەتەکانی ئەمریکا ، ھێزە ئاسایشیەکان و گاردی نیشتمانیی کەوتنە حاڵەتی ئامادەیی.
بە پێی راپۆرتی رۆیتێرز ، ئیدارەی توێژینەوەکانی فێدڕاڵی ئەمریکا ( ئێف بی ئای ) وشداری داوە بە رێکخراوە ئاسایشیەکان و ھێزی پۆلیس لە مەڕ ئەوەی کە ئەگەری روودانی خۆپێشاندانی چەکداریی لاگرانی ترامپ لە دەرەوەی بیناکانی کۆنگرەی خۆجێیی ھەموو ویلایەتەکانی ئەم وڵاتە لە رۆژی شەممەوە تا بیستی ژانیڤەری و ڕێوەڕەسمی سوێندخواردنی بایدن ھەیە .
بە پێی ئەم راپورە ، شاری واشنگتۆن کەوتووەتە باری قەدەغەی ھاتوچو و باری نائاسایی .
لەسەر ئەم بنەمایە ، ھێزی گاردنی نیشتمانیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند : حەوت ھەزار و 60 لەشکەریی بە 134 فڕۆکە ی سەربازیی لە 12 تا 15 ی ژانیڤەری بۆ دابینکردنی ئاسایشی رێوڕەسمی سوێندخواردنی بایدن بۆ پێتەختی ئەمریکا گوازراونەوە .