کانونی دوھەم 20, 2021 02:35 Asia/Tehran
  • میچ مەک کانێل: ھێرشی سەر کۆنگرێس بە ورووژاندنی ترەمپ ئەنجامی گرت

ڕێبەری زۆرینەی کۆماریخوازانی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا، «دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بە ھۆکاری ھێرشی سەر بینای کۆنگرێس ناساند.

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، «میچ مەک کانێل» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھێرشی سەر کۆنگرێس بە ھاندان و ورووژاندنی «دۆناڵد ترەمپ» و ھێندێک لە کەسانی خاوەن کنە ئەنجامی گرتووە.

«چاک شومەر» ڕێبەری کەمینەی دیموکراتی سێنای ئەمریکاش ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشی لایەنگرانی ترەمپ بۆ سەر بینای کۆنگرێس وتی: ترەمپ زیانی بە ئەمریکا گەیاندووە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «ھیلری کڵینتۆن» وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکاش وێڕای بە تیرۆریست ناساندنی لایەنگرانی ترەمپ، داوای کرد ھەتا ھۆکارانی ھێرشەکە ناچار بکرێن وەڵامی ئەو کردارەیان بدەنەوە.

سەرباری سەرھەڵدانی ئاژاوەو بشێوی لە ئەمریکادا سەرەنجام کۆنگرێسی ئەم وڵاتە، سەرکەوتنی «جۆ بایدێن»ی لە ھەڵبژاردنەکانی سێھەمی نوامبەری ٢٠٢٠ی ئەمریکادا پشتڕاست کردەوە.

سەرپەیڤ