کانونی دوھەم 20, 2021 03:19 Asia/Tehran
  • وەزیری دارایی دەوڵەتی بایدێن: بایکۆتەکانی دەوڵەتی ترەمپ دەبێ پیاداچوونەوەی بۆ بکرێت

وەزیری دارایی دەوڵەتی «جۆ بایدێن» لە لێژنەی دراڤیی ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی کەڵک وەرگرتنی گونجاو لە ئامێری بایکۆت جەختی کرد کە، بایکۆتەکانی پێشووی کۆشکی سپی پیاداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «جێنت یێڵین» ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی بیستیاری و لێکدانەوەی شیاوەتیی بژاردە پێشنیارکراوەکانی دەوڵەتی داھاتووی ئەمریکا ڕایگەیاند: بایکۆتەکان ئامێری گرینگن بۆ بەرپەرچدانەوەی ھێرشی سایبێری و ھەڕەشەکانی دیکە.

ناوبراو لە ھەمان کات دا وتیشی: لەم ئامێرە دەبێ بە شێوەی ستراتژی و گونجاو کەڵک وەربژیردرێت و ھەرڕ لەبەر ئەمەش بە نیازە ھەتا یاریدەرەکەی ڕاسپێرێت بۆ ئەوەی کە دەستبەجێ بە سیاسەتی بایکۆتی ئەمریکادا بچێتەوە.

«یێڵین» لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا زایگەیاند کە، لە پۆسنی وەزیری دارایی ئەمریکادا ھەوڵی ئەوە دەدات ھەتا ئەم وڵاتە دوای « خێراترین داڕووخانی ئابووری لە سەدەی ڕابردوودا» دەستبەجێ بنیات بنێتەوە.

سەرپەیڤ