کانونی دوھەم 20, 2021 23:53 Asia/Tehran
  • گەڕانەوە بۆ ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی یەکەم ھەنگاوی دەوڵەتی «بایدێن»

کاری دەوڵەتی بایدێن بە فەرمانی گەڕانەوە بۆ ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی و کەش و ھەوای پاریس دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، ھاریکارانی «بایدێن» ڕایانگەیاندووە کە سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا چەند کاژێرێک دوای ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی، ١٧ فەرمان و ھەنگاوی واژۆ کرد و وا دیارە ڕوانگەیەکی تازە لە بواری کۆچبەری، ژینگەو یەرنگار بوونەوەی «کۆڤیدی_١٩»و پرسی ئابووری دەگرێتە بەر.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە ، ھەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکانی سەردەمی «ترەمپ» بۆ گەشتی شارومەندانی چەند وڵاتێکی موسڵمان بۆ ئەمریکاو ڕاگرتنی ھەڵچنینی شورەی سنووریی نێوان ئەمریکاو مەکسیک بە مەبەستی ڕێگرتن لە ھاتنی کۆچبەران، لەو بەرنامە سەرەتاییانەی «بایدێن» دەبن لەپاش ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی.

«ترەمپ» لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو ھەنگاوی سەیروسەمەرەی ھەڵگرتن لەوانە ھەڵوەشاندنەوەو کشانەوە لە پەیمان و ڕێککەوتنە نێونەتەوەییەکانی وەک کەش و ھەوای پاریس و بەرجام و ئەندامەتی ئەمریکاشی لە زۆرێک لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان ھەڵپەسارد.

سەرپەیڤ