کانونی دوھەم 21, 2021 00:24 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی کۆمەڵێک لە نوێنەرانی کۆماریخواز بۆ ھاوکاری کردن لەگەڵ «بایدێن»

١٧ کەس لە ئەندامانی کۆماریخوازی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامیەک دا بۆ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری تازەی ئەم وڵاتە بۆ ھاوکاری کردن لەگەڵ ناوبراو ئامادەیی خۆیانیان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سی ئێن ئێن، لەم نامەیەدا ھاتووە، بە تەواوی لەو باوەڕەداین کە ئەوە ی وا ئێمە وەک ئەمریکی پێکەوە گرێ دەدات، لەوەی وا لێک داماندەبڕێت گەلێک بەھێزترە.

نووسەرانی ئەم نامەیە ھیوادارییان دەربڕی کە واوەتر لە ناکۆکییە حیزبییەکان بتوانن ھێندێۆک دیالۆگیان بۆ چاکسازیەکی واتادار بە قازانجی خەڵک و جێ و شوێنی ئەمریکا ھەبێت.

واژۆکەرانی نامەکە جەخنیان لەوە کردووەتەوە کە، جەماوەری ئەمریکا لە بەر ناکۆکیی حیزبی تەنگیان پێ ھەڵچنراوەو حەز بەوە دەکەن کە ڕێبەرانی ھەردووک لا لە بارەی پرس گەلی گرینگ بۆ بنەماڵەکان، کەسانی ئیشکارو کۆمپانیا بازرگانییەکانی ئەمریکا ھاوکاری بکەن.

«بایدێن» بەڵێنی داوە دەستبەجێ دوای دەستەڵات گرتن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سیاسەتە داسەپاوەکانی «ترەمپ» ھەنگاو ھەڵگرێت.

سەرپەیڤ