شومر: پرساندنی ترەمپ پێویستی بە بەڵگەو شایەتی زۆر نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392133-شومر_پرساندنی_ترەمپ_پێویستی_بە_بەڵگەو_شایەتی_زۆر_نییە
ڕێبەری زۆرینەی دیموکراتەکانی سێنا ڕایگەیاند: بە بێ پێویستیی بانگ کردنی شایەتی زۆر ڕەوتی دادگایی کردنی سەرۆک کۆماری پێشوو پێ و شوێن دەگرین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 26, 2021 11:57 Asia/Tehran
  • شومر: پرساندنی ترەمپ پێویستی بە بەڵگەو شایەتی زۆر نییە

ڕێبەری زۆرینەی دیموکراتەکانی سێنا ڕایگەیاند: بە بێ پێویستیی بانگ کردنی شایەتی زۆر ڕەوتی دادگایی کردنی سەرۆک کۆماری پێشوو پێ و شوێن دەگرین.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی ھیل، «چاک شومەر» ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە وتەگەلێکدا ھاوکات لەگەڵ ڕادەست کردنی گەڵاڵەی پرساندنی ترەمپ بە ئەنجومەنی سێنا، وتی: دادگایی کردنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە بێ ئەوەی کە پێویستی بە ئامادە بوونی شایەتێکی زۆر بێت، بەلەز دەڕواتە پێشەوە.

کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و نوێنەرانی ئەمریکی ڕۆژی دووشەممە بە تاوانی ھاندانی دژی کونگرێس لە شەشەمی ژانویە، گەڵاڵەی پرساندنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتەیان بۆ ڕادەست کردن بە ئەنجومەنی سێنا بە دەستی خۆیان گواستەوە بۆ ئەنجومەنەکە.

وەک باسی دەکرێت ھاتنە ئارای گەڵاڵەی پرساندن لەوانەیە شیاوەتیی ترەمپ بۆ ھەمیشە لە مەڕ بەئەستۆگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا ڕەت کاتەوە.