کوژران و بریندار بوونی ١٥ کەس لە تەقینەوەیەکی «ئەرزگان»ی ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i392159-کوژران_و_بریندار_بوونی_١٥_کەس_لە_تەقینەوەیەکی_ئەرزگان_ی_ئەفغانستان
دوو کەسی سڤیل لە دوو تەقینەوە لە ویلایەتی «ئەرزگان»ی ئەفغانستان کوژران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 27, 2021 08:29 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی ١٥ کەس لە تەقینەوەیەکی «ئەرزگان»ی ئەفغانستان

دوو کەسی سڤیل لە دوو تەقینەوە لە ویلایەتی «ئەرزگان»ی ئەفغانستان کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەنگی ئەفغان، «ئەحمەد شاە ساحیل» وتەبێژی والیی «ئەرزگان» لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران ڕایگەیاند: ئەم تەقینەوەیە ڕۆژی سێ شەممە لە شاری «ترینکوت»ی ناوەندی ئەم ویلایەتە ڕووی داو لە ئەنجام دا دوو کەسی سڤیل کوژران.

وتەبێژی والیی ئەرزگان وتیشی: سێ ئەندامی ھێزەکانی ئاسایشتیش لە ڕیزی بریندارانی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیانەن.

تەقاندنەوەو تیرۆری ئامانجدار لە ئەفغانستان، ڕەوتی دانوستانی ئاشتی دەباتە بن کاریگەرییەوەو خەڵک بەرامبەر بە ئاگربڕو کۆتایی ھاتنی شەڕی ئەفغانستان ھیوابڕاو دەکات.