کانونی دوھەم 28, 2021 11:02 Asia/Tehran
  • بانگەشەی وەزیری دەرەوەی تازەی ئەمریکا لە بارەی بەرجامەوە

وەزیری دەرەوەی تازەی ئەمریکا بانگەشەی کرد کە، بە قسەی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی، ئەگەر ئێران پابەندی تەواوی بەڵێنەکانی لە بەرجام دا بێت، ئەمریکاش دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئانتۆنی بلینکێن» وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە ڕۆژی سێ شەممە ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا شیاوبوونی بۆ ئەو پۆستە پشتڕاست کردەوە،لە کۆبوونەوەی ئەم ئەنجومەنەدا بانگەشەی کرد، ئەگەر بێتو ئێران تەواوی بەڵێنە بەرجامییەکانی ڕەچاو بکات، ئەمریکاش پرسی گەڕانەوە بۆ ئەم ڕێککەوتنە وەک سەکۆیەک بۆ خۆی و ھاوڕێکانی بە مەبەستی دەستڕاگەییشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژماوەترو بۆ ئاوڕدانەوە لە بابەتگەلی دیکەی وەک پرسی موشەکیی ئێران بەکار دێنێ.

دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا دوای کشانەوەی  تایاسایی لە بەرجام لە «ھەشتەمی مانگی مای ٢٠١٨» پەلەقاژەیەکی ھەمەلایەنەی بۆ گوشارخستنەسەر ئێران وەڕێ خست. ترەمپ بەڵێنی دا بوو کە بە سیاسەتی «ئەوپەڕی گوشار» ئێران بە مەبەستی پێکھێنانی ڕێککەوتنێکی خۆی وتەنی باشتر بەرەو مێزی دانوستانەکان ڕابکێشێت.

سەرپەیڤ