کانونی دوھەم 29, 2021 23:19 Asia/Tehran
  • داخوازیی گۆتریش بۆ ھاوکاریی ئێران و ئەمریکا لە بارەی بەرجامەوە

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدا داوای ھاوکاریی ئێران ئەمریکا لە بارەی بەرجامەوە دەکات کە واشێنگتۆن بە شێوەیەکی یەک لایەنە و نایاسایی لەم ڕێککەوتنە ناڤۆکییە کشاوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان شەوی ھەینی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ھەروەھا باسی ئەوەشی کرد کە ھەڵبەت چاوەڕوانی ئەوە نییە داخوازییەکەی دەستبەجێ لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکاوە وەڵام بدرێتەوە.

«کۆتریش» جەختی لەوەش کردەوە کە، گرفت و لەمپەری زۆر لە بەر کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام داسەپاندنی بایکۆت لە لایەن ئەم وڵاتەوە بە سەر ئێراندا لە ئارادایە.

سەرپەیڤ