کوژرانی پێنج منداڵ لە بەر تەقەتفەنگ لە ئەمریکادا
شوبات 03, 2021 09:30 Asia/Tehran
بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی ئەمریکی، دوابەدوای تەقەکردن لە شاری «ماسکۆکی»ی ئۆکڵاھۆما، ٦ کەس لەوانە ٨ منداڵ گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، پۆلیسی ئەمریکا ڕایگەیاند: ھێزەکان لە وەڵامی ڕاپۆرتی کاتژمێر یەک و سی خولەکی نیوە شەو بە کاتی خۆجێیی چوونەنێو ماڵێکەوە لە شای «ماسکوکی» لە ٤٥ مایلیی باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری «تالیسا» لەم ویلایەتە کە لەگەڵ تەرمی پیاوێک و چوا منداڵدا بەرەوڕوو بوونەوە.
پێنجەمین منداڵیش لە نەخۆشخانەیەکی «تالیسا» لە بەر کاریگەر بوونی برینەکانی گیانی لە دەست دا.
بە قسەی پۆلیس کەسێک کە لە ماڵەکەدا بە چەکەوە بینراوە، قۆڵبەست کراوە، ئافرەتێکیش لە بەر قوڵ بوونی برینەکانی گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ھێشتا وردیاتێکی زیاتر لە بارەی ئامانجی ھۆکارو یان ھۆکارانی شیمانەیی ئەو تەقەتفەنگە خوێناوییە بڵاو نەبووەتەوە.