شوبات 05, 2021 21:36 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ئامادەی ھاوکارین لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا بۆ بووژاندنەوەی بەرجام

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی کرد: مۆسکۆ ئامادەیی ئەوەی ھەیە ھەتا لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام ھاوکاری بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ ھەینی لە پرێس کۆنفرانسێکدا «جۆزێپ بۆرڵ» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە دەربڕینی ئەمەی کە مۆسکۆ ئامادەی ھاوکاری لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپایە لە ئاراستەی بووژاندنەوەی بەرجام، وتیشی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە بەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە دۆخێکی نالەباردایە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕۆژی ھەینی بەگێڕانەوە لە دیپلۆماتەکانی ئەورووپاو ڕۆژئاوا نووسی: بریتانیاو فەرەنساو ئاڵمانیا پێشنیاری ئەوەیان کردووە کە ئێران لە بەرامبەر ھەبوونی سەرەتیی ئابووری بگەڕێتەوە بۆ پابەند بوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام.

ھاکات لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کاربەدەستانی دەوڵەتی «جۆبایدێن» ڕایانگەیاندووە کە بە نیازن ئەمریکا بگەڕێننەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام. یەرباری ئەمەش دەوڵەتی «بایدێن» ھێشتا ھیچ میکانیزمێکی لەمەڕ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕانەگەیاندووە.

سەرپەیڤ