شوبات 06, 2021 08:46 Asia/Tehran
  • ھەستانی لافاوی بێ وێنە لە ھەندێ ناوچەی فەرانسە

بارینی بێ وچانی باران لەچەند ڕۆژی ئەم دواییە بەتایبەت لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ، باشوور وباشووری ڕۆژئاوای فەرانسە بووە هۆی هەستانی لافاو و ھەستانی ئاوی ڕووبارەکان لەم ناوچانەدا.

 

ھەندێ لەم ناوچانە لە باشوور وباشووری ڕۆژئاوای فەرانسە لەچەند ڕۆژی ئەم دواییە چوارجار لە گەڵ هەستانی سێلاوو لافار ڕووبەڕوو بوونەتەوە. بەرزبوونەوەی توندی ئاو، زۆربەی ڕێگاکانی پێوەندی ، رێگا زیخ ڕێژەکان و ژمارێک لە گەورە ڕێکانی لە ناوچە لافاو لێدراوەکان بردوەتە ژیرئاو.

شایانی باسە بە هۆی  ھەستانی ئاو وزیانپێگەیشتنی  تۆڕەکانی ڕیگای ئاسن لە ناوچە لافاو لێدراوەکان، شەمەنەفەرەکان توانایی گواستنەوەی موسافیریان نیە.

هەروەها جمینی زەوی لە ھەندێ لە ناوچە کوێستانیەکان زیانی زۆری بەدی هێناوە، سەدان کەس لە  فەرمانبەرانی ئاگر کۆژێن وگروپە کانی فریا کەوتن سەرقاڵی یارمەتی گەیاندن بە لافاو لێدراوەکانن.

سەرپەیڤ