شوبات 17, 2021 10:22 Asia/Tehran
  • وشداری دانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ھەگەری گەڕانەوەی ئاڵۆزی بۆ عێراق

دوابەدوای ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کوردستانی عێراق، نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق لە بارەی ھەگەری گەڕانەوەی ئاڵۆزی بۆ ئەم وڵاتە وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا،دوابەدوای ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە کوردستانی عێراق، «جنین ھێنیس پلاسخارت» نوێنەری تایبەتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری عێراق ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکی توییتێری دا ئەو ھێرشانەی بە «ھەنگاوێکی ڕق لە دڵانەو مەترسیدار» وەسف کردو وتی: ئەو ھەنگاوانە بۆ سەقام و پاوەجێیی عێراق ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانە دێتە ئەژمار.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی پەیامە توییتێرییەکەی دا داوای دانە بەخۆداگرتن و ھاریکاریی نێوان ھەولێری ناوەندی دەستەڵاتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا کردووە بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو ھێرشە بە ڕۆکێتانە.

سەرپەیڤ